AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٥ ١٩:٢٦

گفتوگۆی تەلەفونی بارزانی و کۆبانی

گفتوگۆی تەلەفونی بارزانی و کۆبانی

سەرچاوەکانی هەواڵ لە گفتوگۆ و دانوستانی تەلەفونیی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق‌نیووز، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە ڕێگەی تەلەفونەوە گفتوگۆیان کرد.

لەو گفتوگۆیەدا لایەنەکان سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییە هاوپەیوەندەکان بە دۆخی سووریا و کوردستانی ئەو وڵاتە ڕایان گۆڕییەوە.

شایانی باسە، شەوی ڕابردوو، دیمەشق ئاگربڕی نێوان وەزارەتی بەرگری و هەسەدەی بۆ ماوەی 15 ڕۆژی تر درێژ کردەوە.

News ID 58432

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha